شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هاوپه‌یمانان سه‌ردانی كۆلیژی ئه‌ركانیان كرد  رۆژی 8ی ئه‌یلولی 2019، شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان سەردانی کۆلێژی ئەرکانیان له‌ چوارقوڕنه‌ کردو له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلیژه‌كه‌وه‌‌ به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێكرا. له‌ كۆبوونه‌یه‌كدا، شاندی هاوپه‌یمانان به‌ گرنگیەکی زۆرەوە خەختیان لەسەر چاکسازی و دروستکردنی هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو کردەوە. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلیژی ئه‌ركان راو پێشنیازەکانیان بۆ چاكسازی و زیاتر پێشخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ خسته‌ڕوو، لای خۆیانه‌وه‌ شاندی چاكسازی و هاوپه‌یمانان سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلیژی ئه‌ركانیان به‌رز نرخاندو بەڵێنیشیاندا بەردەوام بن لە پشتیوانی کردنی كۆلیژه‌كه‌ بۆ بەرەوپێشچوون و هه‌روها دروستکردنی هێزێكی تۆكمه‌ بۆ هەرێمی کوردستان.
#کەرکووک_کوردستان 
#kurdistan #president #kurdî  #masrour_barzani #nechirvanbarzani #barzani  #sarokbarzani #masoud_barzani #hawler #slemani #Halabja #Kirkuk #kirkukKurdistan #karkuk  #duhok #garmyan #akre #zaxo #badinan #chamchamal #qarahanjir #sarbaxoy #freedom #kurdistanct #zeravani #peshmerga #azadi #sarbaxoy #kdp #pdk
masrourim_ - 10-09-2019 18:54:46