ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە:

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە رۆژی 8 ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خستەڕوو.  لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا: هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هەروەها بانگهێشتی لیژنەکانی (دارایی، نەوت و گاز ، یاسایی) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 2019/9/12 شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت. وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەلسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە .

لە کۆتاییدا ، کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی میکانیزمی نوێ بۆ رێکخستنەوەی باج کرد بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی پەیڕەوی تایبەت بە تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریة)ی پەسەند کرد کە میکانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێکخستنەوەی باج.
#کەرکووک_کوردستان 
#kurdistan #president #kurdî  #masrour_barzani #nechirvanbarzani #barzani  #sarokbarzani #masoud_barzani #hawler #slemani #Halabja #Kirkuk #kirkukKurdistan #karkuk  #duhok #garmyan #akre #zaxo #badinan #chamchamal #qarahanjir #sarbaxoy #freedom #kurdistanct #zeravani #peshmerga #azadi #sarbaxoy #kdp #pdk
masrourim_ - 11-09-2019 14:25:00