..خه‌و نه‌بوون کیژۆڵه خه‌و نه‌بوون
ئه‌وه ڕه‌ز بوون و ئه‌مردن
ئه‌وه ئاو بوون و ئه‌مردن
ئه‌وه به‌رد بوون و شل ئه‌بوون
ئه‌وه گۆم بوون و ڕه‌ق ئه‌بوون
خه‌و نه‌بوون کیژۆڵه خه‌و نه‌بوون
ئه‌وه ده‌ستی سه‌رگوروشته و خه‌یاڵ نه‌بوو کیژۆڵه‌که‌م
ئه‌وه ده‌ستی نیوه‌ی دنیا و
نیوه‌ی ده‌وڵه‌ت و قانوون بوو
که ئه‌هات و تۆی ئه‌خسته زیلێکه‌وه و دوور ئه‌یبردی
ئه‌وه نیوه‌ی بلیمه‌تی و نیوه‌ی عه‌قڵ و
نیوه‌ی زانای جیهانێ بوو
به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ مونته‌سیربیللادا
بای بۆگه‌نیان بۆ هه‌ڵکردی
خه‌و نه‌بوون کیژۆڵه خه‌و نه‌بوون
کڵۆ خه‌ڵووزه سارده‌که
ئه‌وه مه‌مکێکی دایکت بوو
تۆپه‌ڵه سوورە گه‌رمه‌که
ئه‌وه ده‌ماخی باوکت بوو
خه‌و نه‌بوون
کیژۆڵه خه‌و نه‌بوون
ئه‌وه‌ی کارژۆله‌که‌ی تۆی خوارد
ئه‌وه‌ی مراوییه‌که‌ی دزیت
ئه‌وه‌ی مامره‌که‌ی بردی
ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی کوشتی
گورگ نه‌بوون کیژۆڵه گورگ نه‌بوون
ئه‌وه حیکایه‌ت نه‌بوون بۆت بکه‌م
شیعر نه‌بوون بۆت ڕێک بخه‌م
ئه‌وه ده‌واڵی مێژوو بوون
ئه‌وه وه‌ققاس و سه‌عد بوون
لای خه‌لیفه‌وه هاتبوون
خه‌و نه‌بوون کیژۆڵە خه‌و نه‌بوون
وه‌کوو پرچ و زه‌رده‌خه‌نه و گواره‌کانت حه‌قیقه‌ت بوون
خه‌و نه‌بوون
هه‌رگیز خه‌و نه‌بوون
ئه‌ی به چاوی خۆت نه‌تبینی
گوڵه‌کان چۆن له‌ترسانا ڕایانئه‌کرد
بنچکه‌کان هه‌ڵئه‌هاتن
ئه‌ی به چاوی خۆت نه‌تبینی
که‌روێشک خۆی ئه‌کرد به په‌یکه‌ر
هه‌تاو خۆی ئه‌کرد به سێبه‌ر
ئه‌ی به گوێی خۆت گوێت لێنه‌بوو
له‌و ئێواره به‌سامه‌دا
سه‌گه‌که‌مان که‌وته قسه و
به‌ڵام مه‌رد بوو
وتی چی ئه‌که‌ن با بیکه‌ن
به‌ڵام من نابم به (به‌عسی)
خه‌و نه‌بوون کیژۆڵه خه‌و نه‌بوون
ئه‌ی هه‌ر له به‌رده‌متا نه‌بوو
له دوای ناشتنی "هه‌ڵه‌بجه"
ئه‌ستێره‌یه‌ک به میوانی
ئه‌ستێره‌یه‌کی مرۆڤدۆست
هاته هه‌یوان
قه‌یرێ له‌گه‌ڵمانا گریا و
ئینجاڕۆیشته‌وه بۆ ئاسمان
خه‌و نه‌بوون کیژۆڵه‌که‌م خه‌و نه‌بوون.. گۆڕستانی چراکان – شێرکۆ بێکەس
#هەولێر_مهاباد_ئامێد_کرماشان_قامیشلی_کوبانی_ورمێ_سلێمانی_شەنگاڵ_سنە_سەقز_بۆکان_ئیلام_دهۆک_سەردەشت_نەغەدە_شنۆ_پیرانشار_کەرکوک_هەورامان #بانە #sul #sulimany #hawler #dahok #zaxoyi #akre #amide #bardarash #shangal #shaqlawa #soran #masif #permam #rundiz #balakayate #warty #xalifan #xabat #kalar #darbandixan #garmyan #ranya #dukan #xalakan #hajyawa #karkuk #italy #garmyan #hollanda