jestpic.com

Discover Best Images of World

#food #travel #sports #news #april #friday

چەند سەرنجێکی درەنگ وەخت بۆ دەرچووانی پۆلی 12 بەشی ١
1.ئەگەر نمرەی بەرزت بەدەست هێناوە، ئەوا پیرۆزت بێت و سەرکەوتوو بیت لە قۆناغەکانی ژیانت دا.
2.بیرت نەچێت، ئەم سەرکەوتنەت ڕەنگدانەوەی کۆمەڵێ خاڵی بەهێز و ئیجابی یە لە ژیانت دا، بەتایبەتی ساڵی رابردوو، کە پێویست دەکات بەردەوام بیت لەسەریان و دووبارەیان بکەیتەوە ئەگەر بتەوێت سەرکەوتنی تر تۆمار بکەیت.
3.سەرکەوتنی ئەمساڵت مانای ئەوە نیە لە ژیاندا سەرکەوتوو دەبیت یاخود بەختەوەر دەبیت، جا نمرەکەت هەرچەندە بەرزیش بێت.
4.سەرکەوتن لە ژیاندا و بەختەوەر بوون، سەدان و هەزاران سەرکەوتنی بچکۆلە و مامنداوەند و گەورە لە خۆ دەگرێت، ئەمەی ئێستاش تەنها یەکێکە لەو سەرکەوتنانە نەوەک هەمووی. ئەم سەرکەوتنە هەرچەندە گەورەیە، بەڵام تەنها وەک بڕینی چەند پلیکانەیەکە لە گەشتن بە ئامانجەکانت، نەوەک سواربوونی ئاسانسوار (مصعد) و گەشتن پێی دەم و دەست.
5.سەرکەوتنی ئەمساڵت چەند گرنگە، هێندەی ئەوەش گرنگە کە بزانیت چۆن بڕیار دەدەیت لەوەی چی بخوێنیت؟ چ بەشێک هەڵبژێریت؟ و ببیت بەچی؟ ئاگات لێ بێت لە ژێر کاریگەری کەسانی تر و خەڵک دا بەشێک هەڵمەبژێرە کە وەڵامگۆی توانا و خواست و خەونەکانت نەبێت. چونکە ئەمە ژیانی تۆیە نەک ئەوان.
6.دواجار باش بزانە کە ژیان گەمەیەکی درێژخایەنە، سەرکەوتن لە گێمێک دا بریتی نی یە لە سەرکەوتن لە هەموو یاری یەکەدا. سەرکەوتن لەم قۆناغەداو بەدەست هێنانی نمرەی بەرز تەنها بردنەوەی گێمێکە، بۆ بردنەوەی گێمەکانی تر هەوڵ و کۆششی تر پێویستە بەبەردەوامی. چەند گێمێکی تری قۆناغەکانی داهاتوو بریتین لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی باشترین بەش دا، سەرکەوتن لەبەشەکەدا، خۆ پێ گەیاندن، دۆزینەوەی هاوسەنگی لایەنە جیاوازەکانی ژیان، سەرکەوتن لە هەر یەکێکیاندا...هتد  بیرت نەچێت، تەنها بە گوڵێک بەهار نایەت، تەنها بە بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی ئەمساڵ، ژیانت نابێت بەبەهەشت. بەڵام سەرکەوتنی ئەمساڵت هەنگاوێکی باشە، تکایە بەردەوام بە.
Ihsan Jaf

#asmangroup #groupyasman #asman #group #kurdistan #sulaimanyah #slemany #sulaimany #hawler #arbil #dhok #zaxo #halabja #garmyan #koya #motivation #happiness

7/11/2019, 9:03:09 PM