etbekurdi images

Discover Best etbekurdi Images of World

#food #travel #sports #news #april #sunday

Ørsted kündigt voraussichtliche Wertminderungen seines US-Portfolios an https://baxton.de/orsted-kuendigt-voraussichtliche-wertminderungen-seines-us-portfolios-an/ . . . #news #germany #photography #music #magazine #media #cinema #girls #nice #beautiful #iraq #slemani #kurdistan #kirkuk #erbil #kurdish #duhok #sweed #kurd #iran #et #baghdad #etbekurdi #boys #hawler #tvshow #love #art #nachrichten #berlin

8/31/2023, 4:52:50 PM

Boîtier en acier de 32 mm, cadran en pierre de malachite verte avec abeilles en pvd en or jaune, bracelet en acier et or jaune 18 carats Verre saphir avec revêtement antireflet #montre #spéciale #pour #homme #et #femme #watch #art #man #germany #instagood #fossil #pouring #men #kurdistan #picoftheday #bestpic #kunstwerk #kirkuk #fashion #watchesofinstagram #fluidart #etbekurdi #photooftheday #strasbourg #cells #sweed #beautiful #pictureoftheday #abstractart ---

4/30/2023, 9:44:31 AM

Friends! Information portal News Russia interviewed me. You can read the full version of the interview at the link https://ianr.ru/archives/41507 . Thanks to everyone who supports me, you are the best.

1/8/2023, 3:51:38 PM

👇 🟤گریندایزه‌ر كۆچی دوایی كرد 🟤ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ موزیسیان و گۆرانیبێژی لوبنانی، سامی كلارك، له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵی و به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد. 🟤سامی كلارك گۆرانیی پێشه‌كیی بۆ دۆبلاجی فیلم كارتۆنی گریندایزه‌ر وتوه‌و له‌دوای خۆشی زیاترله‌ 700 گۆرانیی عه‌ره‌بی و بیانی و بواری منداڵانی بۆ كایه‌ی هونه‌ری و نه‌وه‌ی دوای خۆی جێهێشت. یادگاریت هەیە لەگەڵ دەنگی؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/20/2022, 8:14:25 PM

You have to create something from nothing. Ralph Lauren ------------------------ 📷: @midiarastarii #erbil #kurdistan #duhok #kurdish #germany #kurd #iraq #slemani #iran #kirkuk #baghdad #magazine #sweed #news #etbekurdi #photography #music #et #cinema #girls #nice #media #beautiful #boys #hawler #tvshow #love #art #zakho #zaxo ---

2/17/2022, 12:20:15 PM

♥️ دەنگێك لەو پەڕی غوربەتەوە دڵ خۆشی ئەكردین و یادگاری بۆ تۆماردەكردین ئەو كات نا ئێستا قەدری دەزانین! ئێمەی كورد واین تا لە دەستی نەدەین قەدریان ناگرین. ناتالیا شۆڕشێكی بەرپاكرد ئەوكات و بووە پێشەنگ، لە یادتە ئەوكات لە تیڤیەكان كەم پەخش دەكرا یان بە سی دی دەیانفرۆشت ئەوجا ماڵەوەش ڕێگایان نادا سەیری بكات منداڵەكانیان. تۆ لە یادتە؟ بیری ئەم دەنگە دەكەیت؟ چ كاتێكت بیر دەكەوێتەوە لەگەڵ ئەم گۆرانیە؟ ئایا بە بڕوای تۆ بڕیارێكی باشیدا كە دووركەوتەوە لە كاری گۆرانی گوتن؟🤔 (لێدانت خواردووە لەسەر تەماشا كردنەكەی؟) #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

9/1/2021, 8:00:11 PM

🙏 دوای ئەوەی دوێنی لە بەغدا وێنەی ئەو کچە بڵاوکرایەوە کە لەناو پشتی ماتۆڕسکیلەکەی باوکی بەرەو تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی دەچێت و خەریکی چاوخشاندنەوەیە بە خوێندنی وانەی تاقیکردنەوەکەی. هەر ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق کە لە کەمپێکی مەشق و راهێنانن لە ووڵاتی تورکیا درێسێکی هەڵبژاردەکەیان بە واژووی سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکە کردە دیاری خۆڕاگری و کۆڵنەدانی ئەم کچە جگە لەوەی کە ئەم درێسەیان کردە دیاری بۆی، پەیمانيان داوە کە هاتنەوە عێڕاق ئۆتۆمبیڵێك بکەنە دیاری بۆ ئەم خێزانە بەڕێزە. كۆمێنتی تۆ بۆ ئەم هەڵوێستە جوانە؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

8/22/2021, 2:43:46 PM

. ماوەیەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە بەسەر هاتی ئیشقی ئێمە تا دنیایە نابرێتەوە ♥️ #kurdistan #kurdish #kurd #kurdishgirl #kurdstan #etbekurdi #کوردستان

8/7/2021, 3:01:14 PM

دایک و کچ پێکەوە بەڕای تۆ کامیان جوانترن؟ دەرکەوتنی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مۆنیکا بیڵوچی تەمەن ٥٦ ساڵ لەگەڵ دیڤا کاسلی کچی کە تەمەنی ١٦ ساڵە #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

7/7/2021, 12:24:49 PM

👇 ئەگەر بێت بڵێن ملێۆنێک دۆلار پێ ئەدەین لە فرۆکەیەک خۆت ھەڵ ئەدەیتە خوارەوە بەبێ پەڕەشووت ؟ یەکسەر ئەڵێی نەخێر؛ ڕەتی دەکەیتەوە.. بەڵام جارێ فرۆکەکە لەسەر زەوییەو بە ئاسمانەوە نییە. کەواتە «دەمت داخە» تا بە تەواوی گوێبیستی تەواوی بابەتەکە نەبوویت، قسە مەکە. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

6/24/2021, 6:50:55 PM

👇 یونس ڕاوی: شەڕى فەڵەستین و ئیسڕائیل هیچ پەیوەندى بە ئیسلام و یەهوودییەتەوە نیە یونس ڕاوی ـ توێژه‌ری فكری ئیسلامی: شەڕى فەڵەستین و ئیسڕائیل هیچ پەیوەندى بە ئیسلام و یەهوودییەت نیە، بەڵکوو ئەوە عەرەبە ئۆرشەلیم (قودس) بە خاكى خۆى دەزانێت، پێی وایە جووەکان داگیریان کردووە. لە کاتێکدا خاکى عەرەب تەنیا نیمچە دوورگەى عەرەبییە، عەرەب بۆ فەرهوود و کەنیزەک و کۆیلە (عێراق و سوریا و فەڵەستین –ئیسڕائیل- و لوبنان و ئوردن و میسر)ی داگیر کرد، پاشان تەعریبیان کردن، لە پێشدا هیچ یەک لەم وڵاتانە عەرەب نەبوون، بەڵکوو ئەکەد و ئاشوور و ئارامى و کەنعانى و فینیقی و قیبتى بوون. ئا ئێستا حەرەکەى حەماسى ئیخوانیزم لە رێگاى دەغدەغەى عاتیفە موسڵمانانى جیهان، دەیەوێت قەزیەى فەڵەستین لە نیزاعێکى عوڕەبەت بکات بە کەیسێکى ئایینى. بەمەیش کۆمەڵێک عەوامى لە جیهاندا خستۆتە گریان و شین و رۆڕۆ. ڕای تۆ چیە لەسەر قسەكانی؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

5/14/2021, 1:23:18 PM

✌️ «تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین دە‌بێت قسه ‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتایی هات، با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ر دێڕێكی نوێ و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبکاتەوە.» - شەهید سەردەشت عوسمان #etbekurdi @etbekurdi

5/4/2021, 8:34:57 PM

بڕوانامەكەی لەسەرسنگی ھەڵدەواسێ و كرێكاری دەكات بەسام فەیسەڵ ئەحمەد، دانیشتووی شارۆچكەی حەویجەی سەر بە کەرکووکە، لەکاتی کارکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس-ی لەسەر سنگی هەڵواسیووە. بەسام، یەكێكە لە دەرچووەكان و لە ھیچ شوێنێك دانەمەزراوە، بەڵام بڕیاریداوە كرێكاری بكا و ھاوكاری باوكی بكات. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

4/17/2021, 2:29:02 PM

👇 شازادە قاجار، ئەو ژنەی سیمبولی جوانی فارس بووە، خۆشەویستی ١٣ پیاوی گەنجی ڕەت کردۆتەوە و بەم هۆیەشەوە هەموویان خۆیان کوشتووە. ناوی تەواوەتی زەهرا خانوم تاج سەڵتەنە (1883-1936) شۆخ و شەنگیەكەی چۆنە؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/31/2021, 8:31:50 PM

🤣🥴😁 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەر کورد بوایە لەداخی خزمەکانی ئاوای لێ ئەهات ئەوەنە داوای قەرزیان لێ ئەکرد🤣 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/15/2021, 12:58:24 PM

🙏 ئەمڕۆ لەسەر دەستی دایکە زەریفستان سەرۆک عەشیرەتی سورچی کۆتای هات بە کێشەیەک کە 29 ساڵ بەرلەئێستا لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویداوە.. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/5/2021, 10:05:45 PM

ئەم كەسایەتیانە بناسە. ١-كاك ئەمجەد ئەسعد مجید خاوەنی تۆمارگای ناز لە شاری هەولێر، كە یەكێكە لە كۆنترین تۆمارگاكان و هەموو ئەرشیفێكی لا دەستدەكەوێت. ٢-شێخ نەوزاد بەرزنجی كەسایەتی و شاعیر، ساڵانێكی درێژە خزمەت دەكات بە هەستە جوانەكانی زۆرێك لە هونەرمەندان سودیان لێوەرگرتووە. ئەلبومی گۆرانی هونەرمەند ڕەشوان شێخانی، كە هەموو گۆرانیەكانی جارێكی تر گوتراوەتەوە لەلایەن هونەرمەندانەوە. ٣-عومەر فەرهادی ڕۆژنامەنوسی بە ئەزموونی كورد، كەلە دەنگی ئەمریكا وەك ڕۆژنامەنوسێك بەردەوامە. ٤-نەجمەدین ئاوارە هونەرمەند، ساڵانێكی درێژە خزمەت بە هونەری كوردی دەكات بەڵام بەداخەوە كەم كەس هەیە بیناسێت. ئایا دەزانیت ئەمە برا گەورەی هونەرمەند زەكەریا عبدوڵایە؟ ئایا دەزانیت بەهۆی ئەم برایەیی زەكەریا هاتە نێو هونەر؟ ئایا دەزانیت زەكەریا گۆرانی ئەم برایەیی گوتیتەوە؟ هونەرمەند نەجمەدین ئاوارە ساڵانی هەشتاكان و نۆهەدەكان ناوبانگێكی زۆری هەبوو یەكێك لە خۆشترین گۆرانیەكانی بەناوی (چەندە جوانی) كە دواتر لەلایەن زەكەریای برای گوترایەوە. تۆ چەند لەم كەسایەتیانەت دەناسی؟ ئایا ئەم پەیجە بویتەهۆی ناساندنەوەی هونەرمەندان؟ چیت هەیە فەرموو بینوسە. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/4/2021, 7:13:35 PM

Flim 09 هەردوو دەرهێنەری بەتوانای كورد (بەختیار فەتاح و سامان جلال) كاری دەرهێنانی بۆ فیلمی سینەمایی (سفڕ نۆ)یان ئەنجامداوە كە پێشبینی دەكرێت پێشوازیەكی باشی لێبكرێت لە سینەماكانی كوردستان. ئامادەیت سەیری بكەیت؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/4/2021, 3:46:33 PM

👇 هونەرمەند، کیژان ئیبراهیم خەیات، لەسەر دیاریکردنی ئەو کەسانەی دوێنێ لە مەراسیمی رۆشتن بەسەر فەرشی سور بۆ فیلمی 09 هەڵبژێردرابوون، وێنەیەکی خۆی و ژیانی خوشکی بڵاو کردوەتەوەو دەڵێت: "خوشکەکەم تۆ یەکێکیت لە باشترین ئەکتەرەکانی کورد، شانازیت پێوە ئەکەم، بەڵام نازانم بۆ تۆم نەبینی لەسەر فەرشی سور!!!". ئێوە دەڵێن چی؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/4/2021, 11:13:16 AM

😢🙏 كێ ئەمەی بیرماوە؟ ھەمیشە لە كێت دەبردەوە تاگی بكە. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/3/2021, 9:30:35 PM

👇 ‎ڕەنگە زۆرێكمان حەز بكەین و بزانین هونەرمەند زەكەریا عبدوڵا چۆن هاتە نێو هونەر! ‎ئەو شاعیرە وونە كێیە كە زۆربەی شعرەكانی كراوەتە گۆرانی! ‎ڕۆژنامەنوسە بە ئەزموونەكەی كورد كێیە؟ ‎ئەو پیاوەی هەموو ئەرشیفێكی لا دەست دەكەوێت كێیە! ‎بۆ ئەوەی بزانیت لە پەیجی (ئی تی بەكوردی) فەیسبوك پۆست كراوە و بیخوێنەوە. ‎لینكی فەیسبوك لە بایۆی پەیج دانراوە Facebook: Etbekurdi Snapchat: Etbekurdi #Etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

3/3/2021, 11:51:07 AM

😱😁 کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەتای پەیوەندی کردنی بە مانچێستەر یونایتد كابۆیەكەی چیان پێدەگووت؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/26/2021, 8:14:24 PM

⭐️😍 نوێترین دەرکەوتنی ئەکتەری ئیتاڵی "ئال پاچینۆ" لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە یەکێک لە چێشتخانەکانی لۆس ئەنجلوس بینراوە. #Etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/25/2021, 2:29:21 PM

🤔👇 هونەرمەند ئەلیسا دەلێت: گەورەترین درۆ کە لەگەڵی ژیاوین ئەوەبوو ئیسرائیل دوژمنمانە كۆمێنتی تۆ چیە لەسەر قسەكەی؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/25/2021, 10:46:34 AM

🙏👇 - ئەگەر بەبیانوی ئابڕوەوە توشی تەنگ پێھەڵچنین بوویت، ئابڕوی ئابڕوو ببە. - گرنگ نیە چی لەسەر سەرت دادەنێیت، ئەوە گرنگە چی ئەخەیتە ناو سەرت. - ھەڵە بکە و فێرببە، ئەوەی بەھەڵەوە تۆی نەوێت، ھەرگیز تۆی ناوێت. ـ ئافرەت چەوساوە نیە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا مرۆڤی چەوساوە ھەیە کە قەرەبووی کەمایەسی خۆی ئەکاتەوە لەسەر ئەوانەی لە خۆی لاوازترن لە ڕووی جەستەیی یان دەروونی(ھونەرێکی جەنگ فێرببە) ـ دڵت جارێک یان دوو جار ئەشکێت و ئازار دەکێشێت، گرنگ ئەوەیە کە توانای خۆشەویستی بمێنێت. ـ ناتوانی ئازاد بیت کاتێک کە دارایی سەربەخۆت نەبێت، ئەوەی خەرجیت ئەکات بە یاساکانی خۆی حوکمت ئەکات. ـ مەدحی جوانیت بە دڵخۆشی وەربگرە، مەدحی جەستەت بە چاکە وەربگرە، مەدحی عەقڵت بە شانازی وەربگرە، لەوانە نزیکبە کە قەدری ئەو سێ شتەت ئەزانن ـ زانست و ڕۆشنبیری تەنھا قوتابخانە و زانکۆ نیە، ھەردەم شتگەلێک ھەن ڕەنگە لە سادەترین شتەوە فێری بیت، ئەگەر لە سەیرکردنی مێروویەکەوەش بێت. بەشێک لە وەسیەتەکانی نوسەری عەرەب فادی عەزام بۆ کچەکەی #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/24/2021, 1:37:16 PM

😍 هانا جاف لە ساڵی 1986 لە سان دیاگۆ لەدایکبوە، باوکی خەڵکی کەلاری باشوری کوردستان-ە، نوسەر چالاکوانە، خاوەنی رێکخراوی جاف فاوندەیشنە، ساڵی رابردو هاوسەرگیری لەگەڵ لۆردێکی خێزانی شاهانەی بریتانیا کرد بە ناوی رۆپەر کورزۆن. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/22/2021, 10:45:59 PM

⭐️ زمان ھێندە بەشوێن جوانیتدا رایکردووە پیتە قەڵەوەکانی لاواز بووە.. بۆیە جار جار بەھەولێری بانگت دەکەم: درەکەم تەڵعەت تاھیر #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/21/2021, 6:03:26 PM

👇 ڕۆژنامەنوس: چۆن ڕۆژنامەنوسێکی لۆکاڵی کۆڵۆمبی لەو لۆکاڵیەتە دەرچوو و بوو بە ئەدیبێکی جیھانی؟ گابریل گاریسیا مارکیز: بە کورتیەکەی بە "ھیز و جوانی"، ھەتا زیاتر نوسەر لە ناو واقعی وڵاتەکەی خۆی بێت و لەسەر گوندەکەی، شارەکەی بنوسێت، زیاتر ئاسۆی جیھانی بوونی بۆ دەکرێتەوە، من سەیری خەڵکانی خۆمانم دەکرد نە خەڵکانی وڵاتانێ تر، ئەوە ھۆکاری جیھانی بوونم بوو. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/20/2021, 1:37:27 PM

ئەم پۆرترێتە بۆ فرۆشتن نییە، بۆ مۆزەخانەش نیە گەر قبوڵی بکات ئامادەم ئەم کارە ھونەریەم پێشکەش بەو حاکمە بەڕێزە بکەم، کەوا شەش ساڵ حوکمی بەسەر باوکی ئەو منداڵەدا سەپاند، بەمەرجێک نابێ فڕەێیبدات، نابێ پێشکەشی کەسێکیتری بکات، پێمخۆشە لە ژووری میوان یان لە نوسینگەکەی خۆی ھەڵیبواسێت بۆ ئەوەی ھەموو ڕۆژێک فرمێسکی ئەو منداڵە بەرچاوی بکەوێت، بڵێت ھۆکاری گریاندنی ئەو منداڵەبووم. من سەر لە بابەتی یاسایی و دادگا دەرناکەم، من ھونەرمەندم، تەنها فرمێسک و گریانی ئەو منداڵە زۆر کاریلێکردم بۆیە بریاری دروستکردنی ئەم پۆرترێتەم دا چونکە ھەست دەکەم فرمێسکی ئەو منداڵە گوزارشت لە هەنیسک و گریانی ھەزاران منداڵی بێنازی کورد دەکات. ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەر ھەموو کوردستانیەک. محەمەد ئیسماعیل #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/19/2021, 1:07:44 PM

💔😢 گەندەڵی و ناعەدالەتی و سەروەر نەبونی یاساو بونی میلیشیاو ھێزی حزبی، گەورەترین دوژمنی ھەرێمی کوردستانن، نەک ئەوانەی لە خەمی باشبونی ئەم ولاتەو ژیانێکی شەرەفمەندانەدان، ئەگەر گریانی ئەم منالە نەیھەژاندی گومان لەمرۆڤبونی خۆت بکە. وێنەی یەكێك لەو منداڵانەی ئەمڕۆ باوكی بە شەش ساڵ سزادرا. گریانی ئەو منداڵە بتانگرێت. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/16/2021, 11:47:27 PM

Live in koncert ( Stockholm ) with musical Showan and Mezgin. #showan1231 #kurdmusic_sweden #kurdistan #denmarklife #kurdimuzik #armenia #etbekurdi

2/9/2021, 1:45:08 AM

⭐️ Etbekurdi ✨ دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تر لەگەڵمان بن و پۆستی جیاواز ببینن. لە فەیسبوك و سناپ چات و انستگرام Etbekurdi بنوسن و ئادمان بكەن. لینك لە بایۆی پەیج دانراوە. Insta|Snap|Fb / #Etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

2/8/2021, 7:00:13 PM

نوێترین چاوپێکەوتنی هونەرمەندی گەورە ئیمپراتۆری هونەری کوردی پەیوەندجاف ❤️ @paywandjaff.official #paywandjaff #kurdistan #sulaymaniyah #sweden #stokholm #kurdsat #etbekurdi #kurdishsinger #empratorymaqam

2/7/2021, 4:23:48 PM

⭐️🙏 ژنی مەرد دڵنیا هیچ كەسێك یارمەتیت نادات هەر خۆتی، هەمووان تەنها قسەكەرێكی باشن. دڵنیا خان گەشتووە بەو حەقیقەتە و خۆی قۆڵی لێ هەڵماڵیوەو سەربەرزانە دەژی، دایكێكی كەركوكی ئازا بۆ دوو منداڵەكەی هەم باوك و هەم دایك. كاری سەخت و قورس دەكات بە جۆرێك پیاوانیش حەزیان لەو ئیشە قورسانە نییە ئەگەر ناچار نەبن، دڵنیا كرێكار بووە، شوفێری شۆفڵ و دواتر لەناو بازاڕێكی میلـلی كەركوك كاری چایچێتیی كردووە، ئێستاش كرێكاریی و نان بۆماڵان دەكات و مەردانە بەرەو ڕووی ئەم ژیانە بووەتەوە. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/30/2021, 5:37:19 PM

🥰 ئەمجارە تۆ شتێك بنوسە لەسەر ڤیدیۆیەكان. ☺️ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/28/2021, 1:13:23 PM

😢 وایان کرد شەقامەکانی غەریبی شیرینتربێت لەباوەشی دایک. تۆ چی دەلێت لەم بارەیەوە؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/25/2021, 3:07:08 PM

😍👇 ‎وێنەیەکی ناوازەی هەردوو هونەرمەندی گەورە تایەر تۆفیق و ڕەسوول گەردی کە لە شاری هەولێر گیراوە ‎كە پێشبینی دەكرێت شوقەكانی ئیسكان بێت. ‎تۆ حەز بە دەنگی كامیان دەكەیت؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/21/2021, 5:58:48 PM

😳👇 لەکاتی قاز دزین تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون ! هەولێر : لە گوندی تۆبزاوەی ناحیەی کەورگۆسک شوفێرێک لە کاتی قاز دزین تووشی ڕووداوی هاتووچۆبوو کات ژمێر نزیکەی ٩:٠٠ شەو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW خۆی کێشا بە محەجەری سەر جسری گوندی تۆبزاوە .. لە کاتی سێ کەسی تیا بوە ھەڵ ھاتببون و سەیارەکەیان جێ ھێشتبوو . خەڵکی گوند بەدەمیەوە چونە تاوەکوو ھاوکاری بکەن بەلام کاتێک سوندوقی سەیارەکە دەکەنەوە دەبین سێ قازی دزیوە ، قەزەکانیش ھی کەسێکی گوندی تۆبزاوەیە . دوواتر پۆلیس ھاتوە ئۆتۆمبێلێکەی حجز کردوە پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە . لە ئێستا دا دزەکان ھەڵ ھاتون و دەستگیر نەکراون . #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/16/2021, 12:43:26 PM

✨ Happy Birthday 🥳 ئه مشه و مۆمى ٥٧ كوژانه وه و پێم نايه ٥٨ تا دوا هه ناسه م خزمەت به ميللەتەكەم ئەکەم من هەميشه بچووكى ئێوەم تا بمێنم هەميشه كارى جوانتان پێشكەش بكەم من به ئێوەوه جوانم رێزو خؤشەويستيم قبوڵ بكەن چاوى منن دڵى منن هيوادارم دڵی كەسم عاجز نەكردبێت هەر له خۆشيابن ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک ماهیر حەسەن پیرۆزبێت و بەهیوای تەندروستیەكی زۆر باش #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/10/2021, 12:10:40 PM

🙏 بە‌تە‌مە‌نترین شاعیری كورد (ئە‌حمە‌د دڵزار) پێ دە‌نێتە‌ سە‌د و دوو ساڵی تە‌مە‌نییە‌وە‌. ماھی تابانە ئەسیری شوعلەیی ڕوخساری تۆ موشکی تاتارە زەبوونی پەرچەمی خونخواری تۆ چونکە سوتاوە دڵی من وا بە کڵپەی کوڵمەکەت لەت لەتە جەرگم بە ژەھری زولفەکەی ڕەشماری تۆ (سۆفیا) هەمیشە تەندروست باش بمێنیت شعری ئەم شاعیرەت خوێندوە؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/8/2021, 2:37:59 PM

👇 بۆ یەكەم جارە لە مێژووی ئەمەریكادا، هاوڵاتییەكی ڕەسەن (هندییە سوورەكان) لەسەر كورسی سەرۆكی كۆنگرێس دابنیشێت بەهاری ئەمریكا درووست دەبێت؟ #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/6/2021, 11:05:26 PM

😢🙏 نەخۆشێک لە کەلار لەبری پارە هێلکە بۆ دکتۆرێک دەهێنێت د. واسق کەریم پزیشکێکی گەرمیانە دەڵێت: "ئەو نەخۆشە پارەی نەبوە و لەبری پارەی نۆرینگەکە هێلکەی کوردی بۆ هێناوم". ئەمە سەرەتای کارەساتێکی گەورەیە و کاتی ڕاچڵەکین و بەخوداچوونەوەیە، ڕۆژ بە ڕۆژ رێژەی ھەژاری و بیکاری و ھەڵئاوسان پێکەوە لەزیادبوونە، نیشاندەرە ئابوورییەکان پێمام ئەڵین چینی ناوەند لە نەمان نزیکبووەتەوەە... كۆمێنتی تۆ چیە فەرموو بینوسە 😢 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/5/2021, 2:40:56 PM

💔 R.I.P 🙏 زۆر بەداخەوە بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئێكا خێزانی شاعیر و كەسایەتی پاكی كورد دكتۆر ڕەفیق سابیر، لەم غوربەتە ئازارت چەند قوڵە هیچ كەسێك هەستی پێناكات. لە ئەوكاونتی خۆی ئەم شعرەی بۆ پۆست كردە. ئاوێزانبوون تۆ ده‌زانیت ئێمه‌ له‌ کوێن؟ چه‌ند دوور چوین و به‌ره‌و کوێ باڵمان گرتووه‌؟ تۆ ده‌زانیت ئه‌شق ‌تا کوێ ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌؟ ئێمه‌ رۆحمان به‌ یه‌کتری سپاردووه.‌ قه‌ت ناپرسم له‌ کوێ بوویت و بۆ کوێ ده‌چیت له‌ هه‌رجێ بیت ئاساییه. چه‌ند لێم دوور بیت هه‌ر نزیکیت دووری چییه‌؟ گه‌ر به‌ جه‌سته‌ لای من نه‌بیت لە هەرکوێ بیت گرنگ نییه هه‌ر تۆ شاد بیت به‌رگه‌ ده‌گرم ‌جه‌سته‌ چییه‌! ‌‌ئێمه‌ رۆحمان تا هه‌تایه‌ ئاوێزانی یه‌کترییه. (رۆحە جوانەکەت شاد و ئارام بێت ئێکا گیان، هاورێ و یار و هاوسەرە خۆشەویت و هێژاکەم) #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/5/2021, 1:51:21 PM

✨ Facebook - Snapchat دەتوانن لە فەیسبوك و سناپ چات لەگەڵمان بن. لەوێ شتی جیاوازتر بڵاودەكەینەوە. Facebook: Etbekurdi Snapchat: Etbekurdi لەگەڵ ئێمە زیاتر بزانە. لینكی فەیسبوك و سناپ چات لە بیۆی پەیج هەیە. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/3/2021, 11:49:11 PM

👇 له‌ ئیسلامدا پاداشتی ئه‌و ئافره‌ته‌ چییه‌ كه‌ به‌ سینگڵی بمرێت؟ ‎هاوسه‌رگیری سونه‌تی ژیانه‌ به‌ڵام هه‌ندێك له‌ خانمان چانسی ئه‌وه‌یان نییه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ن و كه‌سێكی شیاو بۆ ژیانیان نادۆزنه‌وه‌. ‎خانمێك ئه‌م پرسیاره‌ی‌ ناردوه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فه‌توای میسری" ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بێ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكات بمرێت پاداشتی چییه‌؟" ‎له‌لای خۆیانه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فه‌توای میسری وه‌ڵامی ئه‌م خانمه‌یانداوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌" هه‌ر ئافره‌تێك بێ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكات بمرێت و سه‌بر و ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی‌ تیایدایه‌ و سوپاسگوزاری خودا بێت ئه‌وه‌ ڕای زانایانی شه‌ریعه‌ی‌ ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاداشتی‌ شه‌هیدی ده‌بێت و بۆ فه‌توای ئه‌م بابه‌ته‌ش پشت به‌ چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خودای لێبێت وه‌رگیراوه‌ " هاوڕێیەكی شەهیدت تاگ بكە🤣 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

1/1/2021, 11:49:32 PM

✌️🙏 من ناشیرینترین ئافرەتی جیهان... . بۆیەکەمجار کاتێک لە یوتوب وێنەیەکی گاڵتەئامێزی منیان بڵاوکردەوە بەناونیشانی ناشیرینترین ئافرەت لە جیهاندا، لەماوەی ۹ چرکەدا ، ۸ ملیون کەس وینەکەیان بینی، زۆربەیان بە کۆمێنت نوسیبویان ناشیرین ترین کەس باشترە خۆت بکوژیت، بۆ من دۆخێکی یەکلاکەرەوە بوو، لەو خەڵکە دڵگران نەبووم چونکە دۆخی منیان نەئەزانی، من ٤ مانگ پیش لەدایکبونی ئاسایی لەدایک بووم، کێشم ۱.۲ گرام بوو، توشی نەخۆشیەک بووم کە لە جیهاندا ۳ کەس هەیەتی، نەخۆشیەکەشم ئەوەیە کە چەند بخۆم چەوری لەلەشمدا نامێنێت، تەنانەت کێشم لە ۲۹ کیلۆ زیاتر نابێت، بەهۆی ئەو نەخۆشیەشەوە بینینی چاوێکم لەدەستدا، سەرەڕای رقی خەڵکی بۆ من کە پێیان وایە قێزەونم، بەڵام بڕیارمدا نەکەومە ژێر کاریگەری کەس و ژیان بەسەرکەوتوی دەستپێبکەم، خوێندنم لە بواری گەیاندن"اتصالات" تەواو کرد و وەک پسپۆری گەیاندن"اتصالات" لە زانکۆی تکساس لە سان مارکۆس دامەزرام، ئێستا بەدلخۆشیەوە کەسێکی بەناوبانگم و چەندەها کتێبم لەسەر نوسراوە وەک کتێبی "لیزی جوان"و"جوان بە وەک لیزی" و"وەک خۆت بە" . ئێستا من لە کەسێکی ناشیرین و قيزەونەوە، بومەتە کەسێکی بەناوبانگ لە بواری قسەکەری گشتیدا، لەوانەیە لەچاوی کۆمەڵگا من وەک شێوە قبوڵکراو نەبم، بەڵام توانیم تێروانینی کۆمەڵگا لەبەرژەوەندی خۆم بگۆڕم. لیزی فیلاسکیز #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/29/2020, 7:00:59 PM

🤣😁 هاوڵاتیەك نوسیویەتی: بەر لە دوو ساڵ ژنمهێنا بەس بێ وەفا بوو ٤ رۆژنەمایەوە ڕۆیشت و دیار نەما #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/29/2020, 2:45:48 PM

کوردی ENG "پێشتر پێیان دەگوتم کچە هەنجیرفرۆشەکە، لەو دەستەواژەیە تێدەگەیشتم، بەڵام ئێستا زۆرینەی گەشتیار کە دەوەستن و شتم لێ دەکڕن و پێم دەڵێن مۆنالیزاکەی کوردستان. ناشزانم ئەوە یانی چی! بەڵام دەزانم کە زۆرینەی خەڵکی خۆشیان دەوێم و وێنەم لەگەڵ دەگرن لەبەر چاوە جوانەکانم. زۆر خۆشحاڵم کە ئاوا بەتامەزرۆیی سناپم لەگەڵ دەکەن. ئەو بەناوبانگبوونەشم تا ڕادەیەکی زۆر هۆکاربووە بۆ ئەوەی زیاتر سوودمەندبم لەکارەکەم. بۆ کچێکی نۆ ساڵانی وەکو من ئەو کارە زۆر شیاوە لەبەر ئەوەی شوێنی وەستانم لەسەر شەقامی سەرەکی بلێ و بارزانە،کە چەند مەترێک لەماڵەکەی خۆم دوورە." “They used to call me the Fig Selling girl, I understand why they were calling me that, but now many tourists call me the Mona Lisa of Kurdistan, and I don't know what it means. Nevertheless, I know most people like me and take photos with me because they think my eyes are beautiful. I'm always happy when they take snap shots with me, and being popular has also benefited my business. For a nine years old girl like me, a job like this is suitable because I work on the main street of Ble w Barzan, which is a few meters away from my house.” #humansofkurdistan Erbil #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/20/2020, 8:11:50 PM

ئەلبیرت کامۆ دەڵیت: یـار پێم ده‌ڵێ واز لەجگەرە نەهێنی! من وازت لێئەهێنم. منیش نازانم! واز لە جگەرە بهێنم یان لەیار ؟ ئاخر خۆشەویستی گرنگترە یان ئازادی. بە بڕوای تۆ كامیان هەڵبژێرێت؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/19/2020, 11:22:13 AM

😍 Zamawand ♥️ دەنگێك لەو پەڕی غوربەتەوە دڵ خۆشی ئەكردین و یادگاری بۆ تۆماردەكردین ئەو كات نا ئێستا قەدری دەزانین! ئێمەی كورد واین تا لە دەستی نەدەین قەدریان ناگرین. ناتالیا شۆڕشێكی بەرپاكرد ئەوكات و بووە پێشەنگ، لە یادتە ئەوكات لە تیڤیەكان كەم پەخش دەكرا یان بە سی دی دەیانفرۆشت ئەوجا ماڵەوەش ڕێگایان نادا سەیری بكات منداڵەكانیان. تۆ لە یادتە؟ بیری ئەم دەنگە دەكەیت؟ چ كاتێكت بیر دەكەوێتەوە لەگەڵ ئەم گۆرانیە؟ ئایا بە بڕوای تۆ بڕیارێكی باشیدا كە دووركەوتەوە لە كاری گۆرانی گوتن؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/14/2020, 11:00:51 PM

😢👇 ژوورەکەی شەهید هیوا ئەوەی وینەی ژورەکەی هیوا ببینێت دەزانێت دنیای ئێمە دوو دنیا و دوو ژیان و دوو واقیعی تەواو جیاوازن، دنیای ژوورەکەی هیوا و دنیای کۆشک و تەلاری بەرپرسان. ئەوەی ئەم نەوەیە بە دەستی دەرەکی دەزانێت تەنانەت ناتوانێت پێمان بڵێت کام دەست و کام هێز، چونکە خۆیان لەمێژە دەستی دەوڵەتانی دراوسێیان لەپشتە و بەڵای پارچەکانی ترن، لایان سەیرە خۆپیشاندانێک ببینن بەدەستی سپیەوە بچنە بەردەم بارەگاکان و ئاگر لە بینا و دۆسیەی ڕێکخستنی درۆزنانەی حزبەکان بەربدەن. ژوورەکەی شەهید هیوا ڕەمزە بۆ ناڕەزایی و توڕەیی نەوەیەک کە نە هیچی هەیە لەدەستی بدا، نە ئومێدی بە بینا و بارەگا و حزبەکان ماوە بەبێ جیاوازی. ئێستا ژوورەکەی هیوا هەم نیشتیمانە و هەم ئایندە، هەم بارەگای حزبە و هەم دام و دەزگا. من دڵنیام خۆپشاندەران دەستیان لەپشتە و ئاراستە دەکرێن لە ژوورەکەی هیواوە. خۆپیشاندەران لە ژوورەکەی هیواوە دەیانەوێت بە سەردەمێکی تر و دنیایەکی تر و ژیانێکی تر ئاشنامان بکەن. خۆپیشاندەران دەستیان لە پشتە، دەستی ژوورەکەی هیوا. عەزیز ڕەئووف . ئەو شەهیدەی تاقانەی ٨خوشك بوو و یەكێك بوو لە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان. #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

12/9/2020, 2:08:24 PM

😁👇 قوتابی: مامۆستا دەتوانم پرسیارێ بکەم؟ مامۆستا : بەڵێ فەرموو قوتابی: چۆن دەتوانی فیلێک بخەیتە ناو سەلاجەیەکەوە؟ مامۆستا : نازانم قوتابی: ئاسانە ! بەس سەلاجەکە بکەوە و فیلەکەی لەناو دابنێ. پرسیارێکی ترم هەیە. مامۆستا : فەرموو بپرسە. قوتابی: ئەی چۆن کەرێک دەخەیتە ناو سەلاجەکەوە؟ مامۆستا : ئاسانە بەس سەلاجەکە بکەوە و کەرەکەی بخەرە ناوی. قوتابی: نەخێر مامۆستا ! دەبێ یەکەم جار فیلەکە دەربهێنین ئینجا کەرەکە دابنێین! مامۆستا : ئەهاااا وایە! قوتابی: ڕێگەم بدە پرسیاێکی تر بکەم، ئەگەر هەموو ئاژەڵێکی دارستانێک چوون بۆ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی شێر ، ئاژەڵێک دیار نەبێت دەبێت کامە ئاژەڵ بێت؟ مامۆستا: بێ گومان شێرەکەیە! لەبەرئەوەی خۆی دانوستاندووە بۆ ئەوەی ئاژەڵەکان بخوات! قوتابی: نەخێر مامۆستا ! کەرەکەیە لەبەرئەوەی هێشتا لەناو سەلاجەکەیە ! مامۆستا: گاڵتە دەکەی تۆ!! قوتابی: ببورە نەخێر مامۆستا، کۆتا پرسیارم هەیە. مامۆستا: فەرموو! قوتابی: ئەگەر ڕووبارێک پڕ لە تیمساحی گەورە بێ گەر بتەوێت لێی بپەڕیتەوە چۆن دەپەڕیتەوە؟ مامۆستا: هیچ ڕێگایەک نیە! دەبێ بەلەمێک بەکار بهێنم بۆ پەڕینەوە! قوتابی: نەخێر مامۆستا! تەنها مەلە بکەو بپەڕەوە لەبەر ئەوەی هەموو ئاژەڵەکان ڕۆیشتوون بۆ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی شێرەکە! تۆ بیت لە جێگای مامۆستایەكە چی دەكەیت؟😁 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

11/20/2020, 8:00:53 PM

چۆن دەڕوانیتە مۆدێلەكانی كوردستان.؟؟ ڕای خۆت بنوسە. #etbekurdi

11/20/2020, 7:51:11 PM

😔 جاران ئەم کوردە هێندە بەوەفا بوو دزیشیان قەدری وەفای لەلا بوو ئێستا کە پارووت کرد بە دەمیەوە پەنجەشت ئەخوا هەر بە دەمیەوە تۆ تێری ئەکەی لە نان و کەرە ئەو کە تێری خوارد ، پێت ئەڵێت کەرە.... پیرەمێرد . قسەكەی چەندە ڕاستە بۆ ئێستا. @etbekurdi @etbekurdi #etbekurdi

11/19/2020, 10:11:51 PM

🙏 " 37ساڵە لە دادگام، بەحەسرەت بوم ڕۆژێك ببینم باوكێك دایكێك بێن سكاڵا لەدژی كچیان تۆمار بكەن، بەبیرم نایێ كێشەی وام هاتبێتە بەردەمم! لەبەرامبەردا ڕۆژ نەبوبێ هەفتانە و مانگانە سكاڵا لە كوڕەكانیان دەكەن! كەچی زۆربەی خێزانەكان دایك و باوكەكان هیوادارو ئاواتەخوازن و پێیانخۆشە كوڕیان ببێ و كچیان نەبێ، بەڕاستی كۆمەڵگایەكی سەیرمان هەیە؟!" . عەبدولباست فەرهادی، سەرۆكی دادگای تاوانی هەولێر . كۆمێنتی تۆ چیە فەرموو بینوسە.🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

11/11/2020, 7:52:32 AM

👇 لەپێشا شوقەیەکیان بەکرێ بۆ دەگرن دواتر سەگێک و سەیارەیەک بە قیست و دوای ماوەیەکیش دەیانخەنە سەر (دەخیلە)ی سوکە بزنسێک، بەڵام خۆیان لە فەریکە میدیاکانەوە ناڵێن لەسەر دەخیلەین ئەڵێن خاوەنی فڵان بزنس و براند و کافێ و جێگەین! ھەڵبەت خۆ ئەگەر کچەکە چوار ڤیدیۆی رووتی پیاوەکەی لابێت ئەوا ئیحتیمال زۆرە ببنە خاوەنی راستی بزنسەکە و بەڕەکە لەژێر پێی کابرا دەرھێنن!. ھەڵبەت ئەوەی ئەم پۆستەی پێ نووسیم جگە لە خوودی دیاردەی خۆفرۆشی چەندین خانم بۆ بەدەستھێنانی سوکان و دیوار و جانتایەکی چەند سەد دۆلاری، تەشەنەکردنی دیاردەکە لە جێیەکدایە کە ھەفتە نیە چەندین رووداوی کۆمەڵایەتی گەورەی لێنەکەوێتەوە و دیزەبەدەرخۆنە نەکرێت بە پارە، لە لایەکی تر ترسناکی راکردنی ئەو مێگەلە لە خانمانی تازەپێگەیشتووە بەرەو ئەو ناوبانگە بێ ناوەرۆکەی کە تەنھا مەبەست لێی سێڵفیەکە لە پشت ئەو سوکان و دیوار و جانتایەیە کەباسم کرد، جا ئیتر بەچ نرخێک لەسەر کەرامەتیان دەکەوێت لایان گرنگ نیە! لە کۆتاییدا دەڵێم بەر لە ھەرکەس ئەم ئازارە ئەو دایک و باوکانە دەیچێژن و لێیتێدەگەن کە ھەست دەکەن خەونی کچە ھەرزەکارەکانیان بەرەو ئەو سەرەنوێلکانەی ژیان دەروات. بمبوورن گەر زمانەکە کەمێک زبربێت بەڵام نەمزانی لەوەی نوسیومە باشتر بنووسم، بەیەقینیشەوە ئەڵێم تەنھا مەبەستم لەم سەرنجە بەھۆشھاتنەوەی ئەو خانمانەیە کە بونەتە قوربانی و راچلەکینی ئەوانەشی کە ئەو ماخۆلانە کەوتووەتە سەریانەوە، ئیتر سوپاس دەروون گێژەن . كۆمێنتی تۆ چیە لەسەر قسەكانی؟🤔 #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

11/9/2020, 9:04:13 PM

کوردی ENG "فرە لە تەنیایی ئەترسم، تەنیایی فرە سەختە. شەوانە ئازا پەتووەکەم ئەخەمە سەرم و یەکسەر ئەخەفم. بەینێ ئەونە ئەترسیام و زاتم ئەچوو و بیرم ئەکرد کە جر و جانەوەرەی دنیا بۆم دێت هەر ئەو کاتە چۆم فیقەیکم سەند لە یەک و دووی نیوەی شەودا فیقەیکم تیا دەکرد هەموو هاوسێکانم ئەکێشا دەرەوە و ئەهاتنە دەرەو بەم جۆرەم دەکرد با تۆزێ لە سەرم پەرێت. سەختترین کات ژیانم ئێستەیە و زۆر تاڵە بۆ ئەوە تەنیام و کەس گەرەکمی نیە وەکوو جاران. بەڵام کاتێ کچ بۆم و ئەو کاتە تازە ژیانی هاوبەشیم پێک هێنابوو خۆشترین کاتی ژیانم بوو. جاران هەر کارێک پێم خۆش بوایت ئەنجامم ئەدا ئێسە هیچ کارێک ناتوانم ئەنجام بەم. ئێستەیش لە هەمیشە زیاتر بە مەردم و دوراو بەرو نیازم هەس، ئەم کرۆنایەش خراپتری کردوو چۆن ئەونە سەختە نە دەتوانێت بروینە لای خەڵک نەک خەڵکیش دێتە لامان هەموومان دەترسین. دایک و باوک و شوو و هەموویان زۆر باش بوون بۆم و گشتیان مردن. مێردەک تواو جەستەکانمی کرد بوو بە ئاڵتون و تواو ئەنگۆستە کانم ئالتۆن، تا ئێستە بە هیچ کەس نیازم نەبووە و هەمیشە دوعای خەیری بۆ دەکەم. چەن جار رۆیشتمە بۆ قەبریستان بۆ سەری زیارەتی مێردەکەم." “I am always afraid of loneliness, it's very scary. Before I sleep every night, I put the blanket over my head and sleep quickly. For a while, I was so scared that I thought ghosts and monsters where coming for me. I bought a whistle and was whistling every time I was scared at 2 PM, that way all of the neighbors would run outside to see what's happened, and that would relief some of the stress I had. I am now going through the most difficult part of my life and loneliness is affecting me the hardest, no one wants me like before, I was truly happy at the beginning of my marriage. I used to do anything I wanted, but I can't do anything now. I need people around me more than ever, and COVID19 has made matters worse for me because we neither can visit anyone, nor can anyone visit us. My parents and my husband were very good to me, but they have all passed away now. My husband had bought me a lot of gold, even my fingers were covered with gold. I never loved anyone else after him, and I still pray for him and go to the cemetery to visit his grave.” #humansofkurdistan Sna #etbekurdi @etbekurdi @etbekurdi

11/7/2020, 9:36:05 PM